وێزگەی هێزی ناوەکیی ئۆسکەرشامن 3، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پەککەوتنی تۆرباینەکانیەوە لەکارکەوت، هێشتا ڕوون نییە کە چەنێک دەخایەنێت بۆ چاککردنەوەی.
دیسیری لیلیڤاڵ گوتی: “ڕاکتۆری ئۆسکارهام 3، بەهۆی وەستانی تۆڕباینەکانییەوە کارەبا نەماوە، ئێمە کار بۆ دۆزینەوە و چاککردنەوەی دەکەین.
ڕاکتۆری ناوەکی گەورەترینی وێزگەی دابنیکردنی کارەبای وڵاتی سویدە و، 1400 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری کارەبا لەو وڵاتە.
جێی باسە، وا پێشبینی دەکرێت کە کاربکاتە سەر نرخی کارەبا لە وڵاتەکەدا.