خێزانێکی پەنابەر پاش چاوەڕوانی 9 ساڵ یەکیانگرتەوە

هودا ئەحمەد، ژنێکی خەڵکی سودانە و وەک مامۆستای زمانی عەرەبی و خوێندنی ئیسلامی کاری کردووە، لە ئێستادا لە شاری ئۆسترشوندی سوید نیشتەجێیە.

هودا کە ساڵی 2013 کۆچی کردووە بۆ سوید، سێ ساڵ پێش ئێستا لەڕێگەی ماڵپەڕی کۆمبسی سویدییەوە چیرۆکی سەختی یەکگرتنەوەکەی بڵاوکردەوە، کاتێ ئاژانسی کۆچبەران داواکارییەکەی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی یەکبگرێتەوە، کە دەرفەتی کۆچکردنی لەگەڵ ژنەکەی و سێ منداڵەکەی نەبووە.

هودا پاش ڕەتکردنەوەکە، ساڵەکان تێپەڕی و بنەماڵەکە خەریک بوو هیوا لە دەست بدەن کە باوکەکەیان پێیان بگاتەوە، بەڵام دوای جیابوونەوەیەک کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ درێژەی هەبوو، ئاژانسی کۆچبەران داواکاری بۆ یەکگرتنەوەی باوک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ژن و منداڵەکانی پەسەند کردووە.

هودا بە وتنەوەی کۆتاییەکی دڵخۆشی چیرۆکە قورسەکەی دەڵێت: “هیوام لە دەست دابوو کە سوید ڕازی بێت بە هاتنی مێردەکەم بۆ ئێرە”. هۆدا تا ئەو ڕادەیەی کە بە مێرد و منداڵەکانی پێشنیاری کرد، کە نیو ساڵ لە سوید دەژی و نیوەکەی دیکەی لە میسر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی مێردەکەی بوو.

ئەمساڵ لە دوایین سەردانی بۆ میسر، هودا ئیمەیلێکی پێگەیشت کە لێی تێنەگەیشتووە، داوای لە کچەکەی کرد نامەکە بخوێنێتەوە، نامەکە ئەوە بوو، کە ئاژانسی کۆچبەران داواکارییەکەی پەسەند کردووە بۆ یەکگرتنەوە. ئەمە وەک سەرسوڕهێنەرێکی دڵخۆشکەر هات بۆ ئەو خێزانەی باوەڕیان پێ نەدەکرد، “من زۆر دڵخۆشم، ژیان لە سوید زۆر پراکتیکییە و منداڵەکانم لە ماوەی ڕۆژدا دەست بە کارەکانیان دەکەن و، من بە تەنیا لە ماڵەوە دەمێنمەوە، نەبوونی هاوسەرەکەم بۆشاییەکی گەورە بوو لە ژیانمدا، زۆر خۆشحاڵم کە خێزانەکەم یەک یەکیان گرتەوە”.

هۆکاری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی ئاژانسی کۆچبەران بۆ یەکگرتنەوە لەبنەڕەتدا بەروارێکی ناتەواوی لەدایکبوون بوو لەنێوان لێدوانەکانی هودا و، بەڵگەنامە فەرمییەکانی مێردەکەی، هەرچەندە خێزانەکە بابەتەکەیان ڕوونکردەوە و زیاتر لە پارێزەرێکیان لەفەرمانگەدا هەبوو، بەڵام ئاژانسی کۆچ ئەوەی لەمبارەیەوە نوێیە ئەوەیە کە مێردەکەی هودا داوای پاسپۆرتێکی نوێی کردووە لەگەڵ ژوانێک هاوشێوەی ئەو ژنەی ناوبراو، ئەوە ڕێڕەوی شتەکانی گۆڕی.

هودا دەڵێت: “دوای ئەوەی هەموو شتێکم بەسەر برد بۆ ئەو پارێزەرانەی کە نەیانتوانی هیچ کارێک بکەن، داوایەکی نوێم تۆمار کرد، دوای ئەوەی مێردەکەم پاسپۆرتی نوێی وەرگرت و هیچ هیوایەکم نەبوو”.

کاتێک داوا لە هودا کرا ئەوکاتەی کوڕەکان چاویان بە باوکیان کەوت، کوڕەکان بە هۆی چڕی ئەو هەستانەی یەکێک لەو منداڵانە پیشانی دابوو، ڕەتیان کردەوە ڤیدیۆکە بڵاو بکەنەوە. هودا دەڵێت: “کچەکەم کە بە درێژایی مانەوەی ئێمە لە سوید باوکی نەبینیبوو، نەیتوانی هەستەکانی کۆنترۆڵ بکات و لە کاتی چاوپێکەوتندا بە توندی و بە دەنگی بەرز هاواری کرد”.

هودا بە سوپاسگوزاری ئاژانسی کۆچبەران کۆتایی پێدێنێت، “سوپاسی ئاژانسی کۆچبەران دەکەم، سەرەڕای هەموو شتێک لە کۆتاییدا ئێمەیان بەیەک گەیاندەوە”.

سەرچاوە: ماڵپەڕی کۆبس

ڕەنگە بە دڵت بن