گەورەبەرپرسی سەربازیی ئەمەریکا: سەرکەوتنی سەربازی بۆ ڕوسیا یا ئۆکرانیا گونجاو نییە

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنڕاڵ مارک مایلی ڕایگەیاند، لەکاتی دەستپێکی شەڕی سەربازی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە مانگی دووی ئەمساڵ، نزیکەی سەد هەزار سەربازی ڕوسیا کوژراو بریندار هەیە و، زیانەکانی ئۆکرانیاش هاوشێوە دەبێت. لێدوانەکان لە کاتێکدا دێن کە ڕوسیا فەرمانی بە سەربازەکانی کردووە لە شاری خیرسۆنی باشووری ئۆکرانیا بکشێنەوە.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەراڵ مایلی، لە لێدوانێکیدا لە یانەی ئابووری نیویۆرک، دووپاتی کردەوە کە بە دڵنیاییەوە زیاتر لە سەدهەزار سەربازی ڕوسی کوژراون و برینداربوون، هیواشی خواست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆتایی هێنانی جەنگ هەبێت، چونکە سەرکەوتنی سەربازی بۆ ڕوسیا، یا ئۆکرانیا ناکرێت و زیانەکان تا دێت زۆرتردەبن.

لەدرێژەی وتەکەیدا جەنراڵی ئەمەریکی، پێویستە هاوکێشەی ناسین دوولایەنە بێت کە سەرکەوتنی سەربازی لە هەردوو لاوە گوێبیستی دەبین، بەڵام بە مانای سەربازی بەدەست نایەت، ئەو ئامارانەی هەیە لە هەردوولاوە جێگای گومانن، بۆیە دەبێت ڕێگا چارەیک بدۆزینەوە ، جەختی کردەوە کە دەرفەتێک هەبێ بۆ گفتوگۆ دەبێت لەدەست نەدرێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا لە کاتێکدایە، کە ڕوسیا فەرمانی بە سەربازەکانی کردووە لە شاری خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا بکشێنەوە، ئەمەش شکستێکی گەورەیە لەو هەڵمەتە سەربازیەی مۆسکۆ کە دژی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە.

لە کاتێکدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا بەڵگەی ئەوەیە کە مۆسکۆ ڕووبەڕووی کێشەی ڕاستەقینەی مەیدانی جەنگ بۆتەوە، هەرچەندە کیێڤ بە وریایی وەڵامی دایەوە و گوتی، کە سوپای ڕوسیا پێناچێت لە شاری ستراتیژی خێرسۆن پاشەکشە بکات و، بە فێڵێکی سەربازی وێنایکرد .

سەرچاوە: فرەنس 24

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن