ڤۆڵڤۆ گەورەترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دێنێت

ڤۆڵڤۆی سویدیو ئوتۆمبێلی کارەبایی نوێی ئێس یوو ڤی ئێکس ٩٠ی دەستپێکرد، کە نرخەکەی دەگاتە ١.١ ملیۆن کرۆن، تا ڕادەیەک نرخی بەرزە و، یەکەم گەیاندن بە کڕیارەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت.

کۆمپانیاکە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە پابەندە بە ئامانجی بەرزەخوازی فرۆشتنی کۆی گشتی 600,000 ئوتۆمبێلی کارەبایی تا ساڵی 2025.

ڤۆڵڤۆ ئێکس ٩٠ی کارەبایی نوێ درێژترە لە ڤۆڵڤۆ ئێکس سی ٩٠ی ئێستا، ئەمجۆرە زیاتر لە پێنج مەتر درێژە. ئەمە گەورەترین ئوتۆمبێلی کەسییە کە کۆمپانیاکە تا ئێستا دروستی کردوون.

جیم رۆوان، بەڕێوەبەری نوێی دامەزراو لە پێشکەشکردنەکەی ستۆکهۆڵم وتی: ئەمە تەنیا دەستپێکردنی ڤۆڵڤۆیەکی نوێ نییە، بەڵکو سەردەمێکی نوێیە.

کاتێک ڤۆڵڤۆ ئێکس سی ٩٠ی ئێستای دەست پێکرد، تیشکی خستنەسەر سەلامەتی لە رووداوەکان لە ڕووی جەستەییەوە، لەگەڵ ئەو بڕەی کە لەشی ئۆتۆمبێلەکە بەرزترینە لە جیهاندا.

لە جیاتی ئەوە، تەرکیزی ئوتۆمبێلە نوێکە لەسەر سەلامەتییە لە ناو سۆفتوێرەکەدا، چونکە 16 هەستەوەر و، 5 ڕادار و 8 کامێرای هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن