ناسا ڕۆژی هەڵدانی موشەکە گەورەکەی بۆ سەر مانگ ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو مووشەکی گەورەی نوێی “SLS” بۆ سەر مانگ هەڵدەدەن، ئەوەش دوای ئەوەی پشکنینەکان دەرکەوت کە گەردەلولی “نیکۆل” لە فلۆریدا تەنیا زیانی لاوەکی لێکەوتووەتەوە.

جیم فرای یاریدەدەری بەڕێوەبەری ناسا وتی: هیچ شتێک ڕێگری ناکات لەم رێککەوتەدا، جەختی لەوەکردەوە کە تیمەکانی ئاژانسەکە، توانیویانە ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی تر بگەنە ناو تەختەی دەستپێکردن.

ئێس ئێڵ ئێس، بەهێزترین موشەک کە تا ئێستا لەلایەن ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکاوە دروست کراوە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی (06:04 GMT) هەڵبدەن.

موشەکەکە وابڕیارە کەپسولێکی ئۆریۆنی بێ فرۆکەوان بۆ ناو مانگ بەبێ نیشتنەوە لەسەر ڕووی خۆی بنێرن.

ئەگەر هەڵدانەکە لەکاتی خشتەدا ئەنجام بدرێت، بە مانای ڕۆژی چوارشەممە، یەکەم لە بەرنامەی ئارتەمی گەورەی ئەمەریکا دێت بۆ گەڕانی سەر مانگ، گەشتەکە 25 ڕۆژ و نیو دەخایەنێت، لەگەڵ گەڕانەوەی کەپسول لە زەریای هێمن رێککەوتی 11ی کانوونی یەکەم دەبێت.

دوو رێککەوتی یەدەگی دیکە دانراوە بۆ 19 و 25ی تشرینی دووەم، بۆ هەڵدانی مووشەکەکە، ئەگەر هاتوو نەتوانێت لە ڕۆژی چوارشەممەدا هەڵبدرێت، بە وتەی جیم فرای، لە ئێستادا ئەوان جەخت لەسەر 16ی مانگ دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر هەر کێشەیەک لەکاتی کرداری هێز و تاقیکردنەوەدا رووبدات، دەبێت بیر لە ئەنجامدانی هەوڵەکە بکەینەوە لە 19ی تشرینی دووەم.

ناسا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا، موشەکەکەی خستە ناو بیناکە بۆ پاراستنی لە گەردەلولێکی دیکە، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی نیکۆڵ تێپەڕێت دووبارە دەریهێنایەوە.

ناسا ناچار بوو لە خولەکی کۆتایی دوو، هەوڵی هەڵدانەوە بۆ ئەو مووشەکە هەڵبوەشێنێتەوە، کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی ئاب و پاشان لە سەرەتای مانگی ئەیلول بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە نەتواندرا هەڵبدرێت.

ناسا بەنیازە ئامادەبوونێکی هەمیشەیی مرۆڤ لەسەر مانگ دابمەزرێنێت، لەوانەشە دروستکردنی وێستگەی ئاسمانی لەخولەکی خۆیدا، لەگەڵ ئەو هەنگاوەی دواتر ڕێگەدەدات بۆ یەکەم گەشت بۆ مەریخ دەست پێبکات.

ڕەنگە بە دڵت بن