فەرەنسا: دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتییانی لە ئێران ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران دوو هاوڵاتی فەرەنس تریان دەستگیر کردووە ،کۆی هاوڵاتیانی فەرەنسی دەستگیرکراو لە ئێران حەوت کەسە

لە لێدوانێکدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە کاترین کۆلۆن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە دوو هاووڵاتی تری فەرەنسی لە ئێران دەستگیر کراون و کۆی گشتی ئەو هاوڵاتییە فەڕەنسییانەی لەلایەن ئێران دەستگیرکراون بۆ حەوت هاوڵاتی بەرزبۆتەوە

فەرەنسا لە 6 مانگی دە ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران گرت و بە ئەنجامدانی کاری دیکتاتۆرییانە تۆمەتباری کرد و گرتنی هاوڵاتیانی بە بارمتە ڕاگەیاند ،پاش ئەوەی ڤیدیۆیەک دوو فەڕەنسی (پیاوێک و ژنێک) نیشان دا تۆمەتی سیخوریکردنیانی خستۆتە پاڵیان ، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران دژی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی لە ناوەڕاستی مانگی نۆ دەستیپێکردووە
لەمبارەوە سایتی دی ڤی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کاثرین کۆلۆنای وەزیری فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لی پاریسین وتی: ئێمە نیگەرانین لە (دەستگیرکردن) هاوڵاتی دیکە. ئێمە لێکۆڵینەوە لەودەنگۆیانە دەکەین ،هەروەها ڕایگەیاند ئەگەر ئامانجی دەسەڵاتدارنی ئێران فشار بخاتە سەر ئێمە ، ئەمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فەڕەنسا ڕێگایەکی هەڵەیە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن