وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورپا لە برۆکسل پاکێجی کۆمەڵە سزایەکی نوێ بۆ سەر ئێران و دەسەڵاتدارن و هێزەئەمنییەکان و سوپای پاسدارانی ئێران بسەپێنن
لەنێوەندی بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ لە ناوەڕاستی مانگی نۆ تا ئێستا ،لەگەڵ بەکارهێنانی توند وتیژی و کوشتن و ڕەشبگیری لەلایەن هێزەئەمنی و سەرکوتکارەکانی ڕژێمی تاران وڵاتانی ئەورپا هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ سزادانی بەرپرسان و هێزەئەمنیەکان ئێران
وەک وەڵامێک لەبەرامبەر بەرپرسان و هێزەئەمنییەکانی تاران دژی بە خۆپیشاندران یەکێتی ئەوروپا لە ناوەڕاستی مانگی دە سزایان بەسەر پۆلیسی ڕەوشتی ئێران و 11بەرپرسانی هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسان سەپاند
هەرلەمبارەوە دوێنێ ئۆلاف شولتس ڕاوێژکاری ئەڵمنیا لە گرتەڤیدیۆیەک کەلە تویتێەر بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند ،ئەوان وەک یەکێتی ئەوروپا لە فشارەکانیان بۆ سەر بەرپرسانی ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوام دەبێت،هەروەها پاڵپشتی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی ،بە کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەوانەی توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە بدرێنە دادگا
جێی ئاماژەیە بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ،تائێستا لە ئێران بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکان پتر کە 328 هاوڵاتی و چالاکوان گیانیان لەدەستداوە
س،ح