گەنجێک تەقەی لێکرا

بەگوێرەی وتەی پۆلیس، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ، لە ئوتۆمبێلێکی تایبەتەوە تەقەی لێکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، هاوکات ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت بڵاویکردەوە، کە گەنجەکە چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە و، بەهۆی سەختی برینەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

رووداوەکە شەوی رابردوو بووە و، پۆلیس شوێنی رووداوەکە و ناوچەکەی پشکنینیوە، لێکۆڵەری پۆلیس جۆرج واینبێرگ گوتی: “ئێمە گەیشتووینەتە ئەنجامێکی دیاریکراو، کە لێکۆڵینەوەکان بەرەو پێشەوە دەبەن”.

جێی باسە، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و، وا گومان دەکرێت، کە کاری مافیاکان بێت.

ڕەنگە بە دڵت بن