میهران کەریمی ناسری خەڵکی ئێران، کە لە ساڵی 1988 هەتا ساڵی 2006 لە فڕۆکەخانەی چارلس دێ گولێ دەژیا، کۆچی دوایی کرد.
ئەو پیاوەی کە لەساڵی 2004 ئیلهامی بە دەرهێنەر تۆم هانکس دا لە فیلمی “تێرمینال”، ڕۆژی شەممە تووشی جەڵتەی دڵ بوو، لە کاتێکدا کە فریاگوزاری بانگ کرابوو بۆ یارمەتیدانی، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا.
میهران کەریمی ناسری، لەساڵی 1988 هەتا 2006 لە تێرمیناڵی 1ی فڕۆکەخانەکە دەژیا، بەهۆی بنبەستێکی یاساییەوە، کە پەیوەندی بە پەڕاوی نیشتەجێبوونەوە هەبوو.