بایدن دوای ئەوەی دیموکراتەکان هەڵبژاردنی ناوەندەندیان بردەوە چی گوت ؟

دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانیان بردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەخێرهاتنی دەرەنجامەکەی کرد و رایگەیاند، ئەو لە پێگەیەکی بەهێزتردایە.

میدیاکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، پارتی دیموکرات کورسییەکەی نیڤادای بردەوە، ئەوەش هۆکاری کۆنترۆڵکردنی ئەنجومەنی پیران لەلایەن دیموکراتەکانەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بایدن وتی من لە پێگەیەکی بەهێزتردام بۆ گفتوگۆی گرینگ لەگەڵ هاوتا چینیەکەم شی کۆنگێز، هەستێکی باشم هەیە و چاوەڕێی دوو ساڵی داهاتوو دەکەم”.

بەگوێرەی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئەمەریکا، هەڵبژاردنی نیوەیی، کۆمارییەکانی بێ هیوا کرد.

دیموکراتەکان هێشتا دەتوانن کورسییەک لە جۆرجیا بەدەستبهێنن، کە خولی دووەم لە ٦ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.

ڕەنگە بە دڵت بن