ڕوسیا شارۆچکەیەکی ئۆکرانیا دەگرێت و دەیان سەربازی ئۆکرانی دەکوژرێن

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا گرتنی شارۆچکەی مایۆرسک-ی لە پارێزگای دۆنیتسک و کوژرانی زیاتر لە 140 سەربازی ئۆکرانی ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە بەردەوامی شەڕەکانی سەر تەوەرەکانی لێهمان- کراسنۆلیمان کردووە و، ئاماژەی بەوەکردووە کە توانیویانە عەمبارەکانی چەکی ئۆکرانیا لەناوببەن و، 3 سیستەمی تۆپخانەکانی M777ی ئەمەریکیش لەسەر تەوەری زاپۆریژیا تێکبشکێنن، هاوکات بە سەرکەوتووییش هێرشەکانی ئۆکرانیایان بۆ سەر کوبیانسک لە لۆگانسک تێکشکاندوون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیادا هاتووە: ئەنجامی ئەو شەڕانە بەمشێوەیەیە:

لە ئەنجامی هێرشی سەرکەوتووانەی هێزەکانی ڕوسیا بۆ سەر دۆنیتسک، گوندی مایۆرسک بەتەواوی ئازادکرا.

3 سیستەمی تۆپخانەکانی ئێم 777ی دروستکراوی ئەمەریکا تێکشکێنران و، نزیکەی 30 سەربازی بیانییان لەناوبرد.

ڕوخاندنی جبەخانەیەکی چەکی ئاسمانی بە موشەکی زۆر ورد لە ناوچەی دوبیڤکای پارێزگای چەرکەسی.

هێزەکانی ئۆکرانی زیانی زۆریان بەرکەوت، کاتێ هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر کوبیانسک.

هێرشی هێزە ئۆکرانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی لۆگانسک پووچەڵکرایەوە و 110 سەربازیان لێکوژرا.

هێزەکانی ڕوسیا دوو هێرشی هێزەکانی ئۆکرانیایان بۆ سەر کراسنۆ لێهمان هەڵوەشاندەوە

ڕەنگە بە دڵت بن