دادگای ئێران : یەکەم سزای لەسێدارەدان بەتاوانی ئاژاوەگێری خۆپیشاندەران دەرکرد 

بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران، دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم سزای لەسێدارەدانی لە دژی خۆپیشاندارەکان ئەو وڵاتە لە دوای کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی لە ناوەڕاستی مانگی نۆ ڕاگەیەند، بەدەرکردنی سزای لەسێدارەدان نزیکەی دوو هەزار کەس ڕووبەڕووی هەمان تۆمەت دەبنەوە کە هەندێکیان ئەو سزایە دەیانگرێتەوە
دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە 13.11.2022یەکەم سزای بەسەر کەسێک کە ناوو کەسایەتی ئاشکرانەکراوە بە تاوانی ئاژەگێری خۆپیشاندەران بەسوتانی بارەگای ناوەندێکی حکومی سووتاندووە و، بە تۆمەتی شێواندنی فەرمانی گشتی و کۆکردنەوە و پیلانگێڕی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێک دژی ئاسایشی نەتەوەیی تاوانبار کراوە

سایتی دی ڤی ئەڵمانی سەرچاوەی ئاماژەپێکراووە دووپاتی کردەوە کە هەموو حوکمەکان لەلایەن دادگای بەراییەوە دەرکراون و مافی تێهەڵچوونەوەی هەیە . پێشتر دەسەڵاتی دادوەری تۆمەتبارکردنی زیاتر لە دوو هەزار کەسی ڕاگەیاندبوو، کە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەیر، ژمارەیەکیان ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتانە دەبنەوە سزای لەسێدارەدان لە ئێران وەک بەرەنگاربوونەوە و تاوانی جۆر جۆری نامرۆڤایەتی جێبەجێدەکرێت ،ئەمەش سەرکۆنەو نیگەرانی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە

لەمبارەوەکۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی لە توندتیژی هێزە ئەمنیەکانی تاران بە کوشتن و دەستگیرکردنی فراوانی هاوڵاتیان و چالاکوانان نیگەرانە و بەپێی ڕاپۆرتی ناوبراو دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕوی توندیژی و ئەشکنجەدانی دەبنەوە ،بەوهۆیەشەوە بەتەقەی هێزەئەمنییەکان زیاتر لە 23 منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە بەشێکی زۆری ئافرەتان دوای دەستگیر کردنیان ڕووبەڕوی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەبنەوە

جێیئاماژەیە لە سەرەتای مانگی یانزە لەکۆی 290 پەرلمانتار 270پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ئێران داوای جێبەجێکردنی ئەو یاسایان کرد کە ژێر ناوی وەک خۆیان مامەڵەکردن لەگەڵیان بکرێت خۆپیشاندەران بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوە ئەوانەی بەشداری خۆپیشاندان و بە چەقۆ و چەک تەقەیان لە ژیان و ماڵ و موڵکی گشتی کردووە .
پێشتر ڕۆژی یەکشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە دەزگای دادوەری نزیکەی 800 کەسی تۆمەتبار کردووە بە تێوەگلانی لە خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکانی ئەم دواییەلە پارێزگاکانی باشوری هورمزگان ، ناوەندی شاری ئەسفەهان .

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن