دوو چالاکوانی دیکە رفێندران 

ڕۆژی ڕابردوو دوو چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوەکانی قادر پاکنەهاد و کەیوان نەبی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوانەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ قادر پاکنەهاد چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی ناسراوی پیرانشارە و لە شەقامی نێوان پیرانشار – نەغەدە رفێندراوە، هەروەها کەیوان نەبی، لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و تەندروستی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕفێندراوە لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە، کە قادر پاکنەهاد، پێشتریش بە هۆکاری جیاواز و لەلایەن ناوەند و هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پیرانشار بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن