بەرپرسێکی باڵای تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە گوتی، ئەنقەرە پلانی هەیە تۆڵەی تەقینەوەکەی ئەستەمبوڵ بکاتەوە، بەوپێیەی ئەو وڵاتە چەکدارە کوردەکانی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لەپشت تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەوە بوون و، لە ئەنجامدا شەش کوژراو و زیاتر لە 80 برینداری لێکەوتەوە.
ئەو بەرپرسە گوتی ئەو هەڕەشانەی چەکدارانی کورد، یا داعش بۆ سەر تورکیا دروستیان کردووە جێی قبوڵ نییەوە، ئەوەشی وت کە ئەنقەرە هەڕەشەکانی سەر سنووری باشووری خۆی، یەک ڕێگا، یا یەکێکی تر لادەبات.
ڕۆژی سێشەممە، بیکر بۆزداغ وەزیری داد گوتی، پۆلیسی تورکیا گومانلێکراوی زیاتریان دەستگیرکردووە، کە پەیوەندیان بە هێرشەکەوە هەیە.