لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند، ئەو سەربازانەی لە شەڕی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە دیل گیراون، بە جۆرەها شێوە لێیاندراون و ئەشکەنجە دراون.
سەرۆکی ئەرکی چاودێری مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکرانیا، ماتیلدا بۆگنەر گوتی، کە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ بە توندی قەدەغەکراوە، بەتایبەتی لە کاتی شەڕی چەکداریدا.