لە باکورەوە بۆ باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، چەند شارێکی ئێران شەوی رابردوو خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجامدا.
لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری مەشهەد، شوێنی لەدایکبوونی عەلی خامنەیی، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران وتیان: “مردن بۆ دیکتاتۆر” و ئاڵای ئێرانیان سوتاند.
زیاتر لە 30 شارۆچکە و شار شەوی رابردوو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەک شارەکانی بوشهر لە باشوور و ئەهواز و بەندەر عەباس و، کەرەج و تەبرێز و سنە و شەهرکرد و، زەنجان لە جنوارد و هەندێکی دیکە.
هەروەها 10 گەڕەکی تارانی پایتەختیش خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجامدران و چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە، کە نیشانی کارمەندانی ئاسایش دەدا بە جل و بەرگی مەدەنی و سەربازییەوە خەریکی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانن.
یەکێ لەو گرتە ڤیدیۆیانە ئەوە نیشان دەدا، کە کارمەندانی ئاسایش لە خۆپیشاندەران دەدەن، گروپێکی دیکەی ئەمنیش لە ناو بینایەکدا ڕاوی خۆپیشاندەرێک دەنێن.
دوێنێ لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019دا، بە هۆی گرانی نرخی سووتەمەنی کە لە خوێناویترین هەڵمەتدا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا و، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێنران، هەزاران ئێرانی لە چەندین شار مانگرتنیان ئەنجامدا.
ئەم مانگرتنانە فشاریان بۆسەر پیاوانی ئایینی دەستەڵاتداری ئەو وڵاتە زیاد کردووە، کە ماوەی دوو مانگە بەهۆی کوشتنی کچە کورد ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ هاتە ئاراوە، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە، ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هەندێ لە خەمڵاندنەکان پێشنیاریان کردووە، کە 1500 کەس لە کوژراون، کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2019ەوە دەستی پێکرد بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و بە خێرایی گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی سیاسی لەو ساڵەدا.