دۆناڵد ترامپ دوای دوو ساڵ شکستی بەرامبەر جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، نیازی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کاندید دەکاتەوە.
ترامپ کە لە ساڵی 2020دا بە توندی هێرشی کردە سەر تەواوی هەڵبژاردنەکە، لەگەڵ ئەوەشدا پەڕاوی کاندیدکردنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 تۆمارکردووە.
سایتی بی سی بڵاویکردەوە، کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، هەفتەیەک دوای هەڵبژاردنەکان قسەی لەگەڵ لایەنگرانی کردووە وتوویەتی: “بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمەریکا مەزن بکەمەوە، خۆم وەک کاندید بۆ سەرۆکی ئەمەریکا ڕادەگەیەنم”.
هەروەها ترامپ هۆشداری دابە رۆن دیسانتیس، حاکمی کۆمارییەکانی فلۆریدا، کە هەڵبژاردنی ئەم دواییە سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکردبوو، خۆکاندیکردنی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 زیان بە پارتی کۆماری دەگەیەنێت.
جێی ئاماژەیە لە هەڵبژاردنی سەرەتای ئەم مانگەدا، کۆمارییەکان زۆرینەیەکی سادەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە مسۆگەرکردنی سەرکەوتنێکی گەورەی وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا، لەگەڵ ئەوەشدا دیموکراتەکان توانیان کۆنترۆلی ئەنجومەنی پیران بکەن.
س،ح
س،ح