ئەو موشەکانەی بەر پۆڵەندا کەوت هی ئەم وڵاتەیە

میدیاکانی ڕۆژئاوا، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕایانگەیاند، کە دوو کەس دوای ئەوەی موشەکەکانی ڕوسیا لە گوندی پرزیودۆڤی پۆڵەندا نزیک سنووری ئۆکرانیا کەوتوون کوژران، لەبەرامبەریشدا ڕوسیا ڕەتی کردەوە موشەکەی وڵاتەکەی ئەو بن.

میدیاکانی پۆڵەندا بڵاویان کردەوە دوو موشەک لە شارۆچکەی پرزیودۆڤ کەوتوونەتە خوارەوە، کە گومان دەکرێت لەلایەن ڕوسیاوە بووبێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە، سێ بەرپرسی ئەمەریکا بەمەرجێک قسەیان کرد کە ناویان نەهێندرێت، چونکە ڕێگەنەدراون بابەتەکە تاوتوێ بکەن، گوتیان هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزەکانی ئۆکرانیا موشەکەکانیان تەقاندووە، ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی موشەکەکانی روسیا.

ماڵپەڕەکانی هەواڵی ئۆکرانی، ڕوونیان کردەوە کە ڕەنگە ئەوەی دەردەکەوێت ئەوە نیشان دەدا، ئەو مووشەکانە لەلایەن سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوە تەقێنراون، ئەوەش لەکاتی بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ڕوسیا کە ناوچەی لڤێڤی هاوسنووری پۆڵەندایان کردۆتە ئامانج.

بە وتەی بەرپرسێکی ئەمەریکا، بەڵگەی سەرەتایی هەیە، کە ئەو موشەکانەی بەر پۆڵەندا کەوتوون، لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە بۆ ڕێگرتن لە موشەکی ڕوسی تەقێندراون.

ڕەنگە بە دڵت بن