هەولێر: تاهیر هەورامی لەگەڵ کلارا ئەمین و هەڤاڵ ئیدریس کۆبووەوە

بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەگەڵ ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەوە و، تێیدا جەخت لەسەر چۆنییەتی کاروچالاکییەکانی ناوەندەکە و چەند پرسێکی دیکە کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی ١٦ی١١ی٢٠٢٢، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو کلارا ئەمین ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کاری رێکخراوەکان هەڤال ئیدرس کرد و کۆبوونەوە.

جێی ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروچالاکی و بەرنامەی داهاتووی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی و، چۆنیەتی خزمەتکردنی رەوەندی کوردستانی کرا، هاوکات پاڵپشتی و هاوکاری بۆ بەرەو پێشبردنی ناوەندەکان جەختی لێکرایەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن