سێ کارمەندی ئاسایش دەکوژرێن.. عەقیدێکیان تێدایە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیان کە ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانیشی تێدایە و پلەی عەقیدە، ڕۆژی سێشەممە لەمیانەی ناڕەزاییەکاندا کوژراون.

ئێران لە 16ی ئەیلول و دوای شەهیدکردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، لەلایەن پۆلیسی بەناو ڕەوشتەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژ بە کارە نامرۆڤانەکانی دەستەڵاتی ئیسلامی ئێران دەستیان پێکردووە و، دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران شاهیدی ئەو جموجوڵانە بوون بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی 2019دا و لە دژی بڕیارێکی لەناکاوی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی کوژراون، ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی سێشەممە سێ “بەرگریکاری ئەمنی” لە شارە جیاوازەکاندا کوژراون.

لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە هاتووە، کە عەقید ڕەزا ئەڵماسی، لە باکووری ڕۆژئاوای ئازەربایجانی ئێران، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.

بەگوێرەی ئیرنا، ئەندامێکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان بەناوی ڕەزا عەزێربار، لە شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی نەناسراو کوژراوە.

لە باشووری شاری شیراز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ئەندامێکی دیکەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

لەو کاتەوەی خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردووە، میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە زیاتر لە 30 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون 30.

ڕەنگە بە دڵت بن