کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کۆبوونەوە

‏‎بە ئامادە بوونی دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی ئەڵمانیا ، بەمەبەستی یەکخستنی تواناکان و باشتربەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆبوونەوە

ڕۆژی دووشەممە 14.11.2022بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێ پرۆگرامی ZOOM بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆن کۆبوونەوەیەک سازکرا .
‏‎لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕونکردنەوە لەسەر کارو بەرنامەکان ، چالاکی و پرەنسیپی کاری کۆنفدراسیۆن و پڕۆژەکانی ڕەوەندی کوردستانی کرا و دواتر لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری فدراسیۆنەوە باس لەسەر کارو بەرنامەو چالاکیەکانی فدراسیۆنیش کرا .

ئەمەوهەردوولا جەختیان لە سەر دۆخی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە کردەوە و گفتوگۆ لەسەر چونیەتی بەرەو پێشبردنی کاری کۆنفدراسیۆن کرا و دواتر فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا وەک چۆن لەسەرەتاوە لەگەڵ پڕۆژەی ڕەوەندی کوردستانی بوونیان هەبووە، بەهەمان شێوە بەفەرمی ئەندام بوونی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند و بەگەرمی دەست خۆشی و بەخێرهاتنیان لێکراو و ئەوانیش درێژە بەکارو ئەرک و بەرنامەکان دەدەن لە گشت بوارەکاندا و لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەردەوام دەبن
جێی ئاماژەیە فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا پێک هاتووە لە ٢٦ کۆمەڵەو ڕێکخراوی کوردستانی .

‏‎

‏‎

ڕەنگە بە دڵت بن