ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد هەنگاو ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند ،لە ماوەی 24کاتژمێر ڕابردوو بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تاران لە هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر لە شارەکانی سەقز و بۆ کان و پارێزگاکانی سنەو ئازرباینجانی لانی کەم دە هاوڵاتی شەهیدبوون
بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو ناسنامەی نۆ لە شەهیدەکان ناسراون
هەروەها بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییانەی لە تۆرە کۆمەڵاتیەکاندا بڵاوکراونەتەوەلە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆکان ،سەقز .دیواندەر،مەریوان ،مەهاباد و پارێزگای سنەهاوڵاتیان مانگرتنی گشتیان ڕاگەیاندووە،بە داخستنی بازاڕ و شوێنەگشتیەکان ناڕەزاییتیەکانیان فراوانتر کردووە.
هەروەها مانگرتنەکان لە شارەکانی تری ئێران دووکانەکانی بەداخراوی لەشەقامی تارانی پایتەخت و لە بازاڕی ناوەندی شاری ئەراک بەردەوام بوو
لە شاری مەشهەدیش پایتەختی پارێزگای خوراسان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران ڕووبەڕووبوونەوەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان لە ناوچەی پیشەسازی ئەقدسیە و هەروەها لە شارەکانی بۆکان و قەروە بەردەوامی هەبوو ، لە شاری کامیاران لە کوردستان بەهامان شێوە ڕووبەڕبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان ڕوویداوە
هەربەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییانەی کەلایەن چالاکوانان بڵاوکراوەتەوە شارەکانی مەشهەد،بابل،بەندەر عەباس ،ئۆز ،قایم شەهر و گۆرگان خۆپیشاندانەکان بەردەوامی هەبووە ،لەگەرەکەکانی پایتەختی تارانیش خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گرتۆتەوە و لە چەند ناوچەیەک تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە
جێی ئاماژەیە بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کەپێش چەند ڕۆژێک ڕایگەیاندبوو ژمارەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە 342کەس بەرزبۆتەوە
هەروەها لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕوونی کردەوە کە لە نێو کوژراوەکاندا 43 منداڵ و 26 ئافرەت هەیە
سەرەڕای ئەوەش لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیک خۆپیشاندانەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوومانگەبەردەوامە ،کەبەهۆی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ بەدەستی هێزەکانی پۆلیسی تاران .
س،ح