سوید: مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ کاتی دەگۆڕیت

ئەو لایەنانەی کە بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی تیدۆ، لەسەر بنەمای حکومەتی ڕاستڕەوی سوید، دەیانەوێت مافی پەنابەری هەمیشەیی بگۆڕن بۆ مافی مانەوەی کاتی و، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی وا لە پەنابەران بکەن، کە بۆ هەمیشە نەتوانن لەو وڵاتە بمێننەوە.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە، لە ڕێککەوتنەکەدا مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە پاراستن هەیە و، پێشتر مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ دەرچووە، دەکرێت بگۆڕدرێت بۆ مانەوەی کاتی.

میکائیل ڕیبینڤیچ، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی کۆچبەران وتی: “ئەگەر پێشنیارەکان جێبەجێ بکرێن، ئەوا دەبێتە پێوەرێکی دەگمەن، بەڵێ، ئەمە بۆ یەکەمجار دەبێت لە سوید، ئێمە پێشتر ئەوەمان نەبووە”.

زیاتر لە 300 هەزار پەنابەر لە سوید، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان هەیە و، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی کۆچبەران دەڵێ، ئەو لە نیگەرانییەکانیان تێگەیشتووە.

ئەو وتی: “دەتەوێت بزانیت ئەگەر بتوانیت مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بگۆڕیت بۆ مۆڵەتی کاتی، بۆیە نیگەرانی ئەوە دەبیت”.

ڕەنگە بە دڵت بن