لەبەر ئەم هۆکارە باخچەی ئاژەڵان تاکە پڵنگەکەیان دەکوژن

باخچەی ئاژەڵانی بۆرۆسی سوید، دوایین پڵنگە نێرینەکەی باخچەکەی کوشت، ئەوەش بەهۆی زۆری تەمەنی کە 15 ساڵ بووە.

هۆکاری ئەو کوشتنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پڵنگ، بەهۆی نەخۆشی پیرییەوە دەناڵێنێت، پڵنگەکە ناوی “ئیرا” بووە و، جۆرێکی پڵنگی سیبرییە.

جۆهان جۆنسۆن، گیانەوەرناس لە باخچەی ئاژەڵان، بە ڕادیۆی سویدی وت: “ئێمە ئاواتمان بۆ هێنانی پڵنگی دیکە هەیە، بەڵام کاتێکی زۆر دەخایەنێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن