کۆمیتەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی فیدراسیۆن ،ناوەند و کۆمەڵەکان گفتوگۆیان لەسەر کارو چالاکییەکانی خۆیان کرد
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 17.11.2022بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێی پرۆگرامی ZOOM کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی پەیوەندییەکانی زۆربەی فیدراسیۆن ،ناوەند و کۆمەڵکان کۆبوونەوەیەکی گشتیان ڕێکخست
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ئاگادار بوون لە کارو بەرنامەکان ، ڕاپۆرتی پەیوەندیدار لەسەر کۆی گشتی چالاکییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا دواتر کۆمەڵێک ڕاو بۆچوون و پێشنیار بۆ برەودان بە بەشی پەیوەندیەکان خرایە ڕوو .
جێی باسە کۆبوونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند و پلان بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکان و پەرەپەیدانی پەیوەندییەکان جەختی لێکرایەوە.