چەند سەربازێک دەکوژرێن

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا سانا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاڕاستەی ناوچەی ناوەڕاست و کەناراوەکانی ئەو وڵاتە کردووە و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سوریا، لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر 6.30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل دەستدرێژی ئاسمانی کردۆتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو بانیاس و، چەند خاڵێکیان بۆردومان کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت: بەهۆی ئەو دەستدرێژییە، شەهیدبوونی چوار سەرباز و برینداربوونی یەکێکی دیکەیشی لێکەوتۆتەوە، ئەوەش وێڕای زیانە مادییەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن