دوای ئەوەی گواستنەوەیان بۆ ناوەندەکانی دیکەی نیشتەجێبوون دواخرا، رێگە بە پەنابەرە ئۆکرانییەکان درا لە هۆتێلە تایبەتەکانی سەر دەریای ڕەش بمێننەوە.
پەنابەرانی جەنگی ئۆکرانیا لە بولگاریا، کە لە هۆتێلە تایبەتەکانی سەر دەریای ڕەشدا دەمێننەوە، دەتوانن ئەم زستانەش لەو هۆتێلانەدا ژیان بەسەر بەرن، حکومەتی ئەو وڵاتە پلانی داناوە کە 11000 پەنابەر بۆ شوێنی پشووی دەوڵەت بگوازێتەوە، ئەم بڕیارە دوای ناڕەزایی ژنانی ئۆکرانی لەگەڵ منداڵانی گەنج هات، لە ژمارەیەک لە هاوینەهەوارەکانی کەنار دەریا، کە بریتین لە سیلانچیڤ بریج (کەنار دەریای سەنی) و، سیلاتی بارازی (کەناری گۆڵد)، ژنان گلەییان لە نەبوونی دووکان و دەرمانخانە و، نەبوونی چاودێری پزیشکی لەو ناوچانە کرد و، داوایان کرد بگوازرێنەوە.
ئەو کەسانەی کە لە هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەڵاتبوون، ئێستا ڕێگەیان پێدراوە بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە لە هۆتێلە تایبەتەکاندا بمێننەوە، (٧.٩٠ دۆلار) بۆ هەر کەسێک لە رۆژێکدا بۆ خواردن وەردەگرن.