سەرۆکی فیفا لەسەر کۆچبەران هاتە دەنگ

جیوڤانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا، ڕەخنەی لەو هەڵمەتە گرت کە لەلایەن ڕۆژئاوایەکانەوە دژی قەتەر دەستی پێکردووە، ئەوەشی بە رەگەزپەرستی رۆژئاوایی ناوبرد و، داوای لەو وڵاتانە کرد کە ڕەخنە لە وڵاتێکی عەرەبی دەگرن، با چاکسازی لە مافەکانی مرۆڤ و کۆچبەران بکەن.

ئەو قسانەی ئینفانتینۆ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و ناوەندی ڕاگەیاندنی فیفا ڕۆژێک پێش کردنەوەی جامی جیهانی فیفای قەتەری 2022 هات، سەرۆکی فیفا جەختی لەوە کردەوە، کە هەروەک چۆن سویسرا (وڵاتەکەی) بووە بە نموونە، بە سوپاس بۆ خۆڕاگری و کاری تیمی، قەتەریش لەم بوارەدا گەشەی زۆری کردووە.

جەختیشیکردەوە، کە دروشم و وانە رەوشتییەکان دووڕوویی دەردەخات و بارودۆخی کرێکاران لە دەوڵەتی قەتەر لە دۆخی کۆچبەرانی ئەوروپا باشترە، ئینفانتینۆ ڕەخنەی لەو شێوازە گرت، کە زۆرێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوا مامەڵەیان لەگەڵ قەتەر کردووە.

ئینفانتینۆ لە بەردەوامیدا وتی: “هەموو کەسێک لە قەتەرە بۆ سەرکەوتنی مۆندیال و دڵنیام، کە جامی جیهانیی فیفا لە قەتەر باشترین دەبێت”.

رووی لە ئەوروپییەکان کرد و پێیوتن، پێویستە پێش پێدانی وانە، داوای لێبوردن لە خەڵک بکەن، چەندین دامەزراوەی ئەوروپی لە قەتەر کار دەکەن و قازانجی دارایی دەکەن.

بە زمانی بێمانا وتی: “قەتەر دەوڵەتێکی سیادییە کە پێویستی بە ئامۆژگاری و دەستێوەردانی مافەکانی کرێکاران نییە و، ئەوروپاش دەبێت ڕەخنە بوەستێنێت و جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی کۆچبەرانی بکاتەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن