کۆنگرەی لایەنەکانی کەشوهەوا (COP27) کە لە شەرم ئەلشێخ بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ شەممە مسر لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی سەمح شوکری ڕایگەیاند، زۆرینەی زۆری وڵاتان ڕەشنووسی ئەو بڕیارانە دەزانن، کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆنفرانسی کەشوهەواوە پێشکەش کراون، لەبەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا رەخنەی لە ڕەشنووسی بڕیارەکان گرت و، هۆشداری لە خواستی خۆی بۆ کشانەوەی دانوستانەکانی کەشوهەوادا، ئەگەر ئەنجامێکی قایلکەر نەبێت.
دوای شەوێکی دانوستانی چڕوپڕ و دوابەدوای درێژکردنەوەی کۆنگرەی لایەنەکانی گۆڕانی کەشوهەوا (COP27)، سەرۆکی کۆنفرانسەکە، سەمح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، زۆرینەی زۆری وڵاتان ڕەشنووسی ئەو بڕیارانە دەزانن کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆنفرانسەکەوە پێشکەش کراون.
شوکری لە شەرم ئەلشێخ بە پەیامنێرانی گوت: “زۆربەی زۆری لایەنەکان پێیانوتم کە دەقەکە بە هاوسەنگی دەزانن و دەتوانن ببنە هۆی پێشکەوتنێکی گونجاو و کۆدەنگی، پێویستە لایەنەکان سووربوونی خۆیان نیشان بدەن و بگەنە کۆدەنگی”.
ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس کە بەردی بناغەی شەڕی دژی گۆڕانی کەشوهەوایە، ئامانجی سنووردارکردنی گەرمبوونی ژێر 2 پلەی سێلەسی دانا، ئەگەر بکرێت، بۆ 1.5 پلەی سەدی بە بەراورد بە ئاستی پێش پیشەسازی، لە کۆنفرانسی کەشوهەوای ساڵی پار لە گلاسگۆ، بەشداربووان بەڵێنیان دا کە ئامانجەکە بە زیندوویی بهێڵنەوە و، وڵاتان ڕازی بوون ساڵانە ئامانجی کەمکردنەوەی کاربۆن بەرزبکەنەوە.
پێشتر یەکێتی ئەوروپا وتی، هیچ ئەنجامێک باشتر نەبوو لە ڕێککەوتنێکی خراپ، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، فرانس تیمەرمانس وتی: “ئێمە نیگەرانین لەوشتانەی کە لە 12 کاتژمێری ڕابردوودا بینیمان و بیستومانە”. بە پەیامنێرانی گوت، ئەوروپییەکان دەیانویست ئامانجی سنووردارکردنی گەرمی بۆ 1.5 پلەی سەدی بپارێزن، کە بەرزخوازترین ئامانجی ڕێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریسە.
ئەو هۆشداری دا لە خواستی خۆی بۆ کشانەوە لە دانوستانەکانی کەشوهەوا، ئەگەر ئەنجامێکی قایلکەر نەبێت.