گووگڵ ماپ خزمەتگوزارییەکی بێوێنەی زیادکرد

خزمەتگوزاری بینینی ڕاستەوخۆی Google Mapsئێستا بەردەستە بۆ ئایفۆنەکان و مۆبایلەکانی ئەندرۆید، توانا دەداتە بەکارهێنەران تا سوود لە تەکنەلۆژیای ڕاستی گەورەکراو وەربگرن.

بەگوێرەی سایتی هەواڵی تەکنەلۆژیای T3.خزمەتگوزارییەکە وێنەی راستەقینەی ئەو شوێنانە پیشان دەدا، کە داتاکانی گووگڵیان لەسەرە.

تایبەتمەندییە نوێیەکە بە چەند شارێکی وەک لەندەن، لۆس ئەنجلس، نیویۆرک، پاریس، سان فرانسیسکۆ و تۆکیۆ سنووردار دەبێت.

گووگڵ هێشتا پلانەکانی پشتڕاست نەکردۆتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە شارەکانی دیکە.

خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە گەڕان دەدا بۆ دووکانەکان، کافێکان و ئەی تی ئێمەکان، بۆ نموونە، بەکارهێنانی ئاڕاستەی ڕاستی گەورە و تیرەکان، دوای بەرزکردنەوەی تەلەفۆنەکە و کرتە کردن لەسەر دوگمەی کامێرا لە شوێنی گەڕان.

بەکارهێنەرانیش دەتوانن ئەو شوێنانە ببینن، کە لە ڕوانگەی ڕاستەوخۆدا نین، وەک دوکانی فاشیۆن لە پشت بینا سەرەکییەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن