کیێف رێککەوتی کۆتایی جەنگ دیاری دەکات « ئێمە گفتوگۆ ناکەین »

ئۆکرانیا سوورە لەسەر ئەوەی دانوستان لەگەڵ ڕوسیادا نەکات، تا ئەوکاتەی سەربازەکانیان لە خاکەکەی نەکشێننەوە، چارەسەرێک بۆ ئەو ململانێیە کە تا ئێستا نۆیەمین مانگییەتی لەوە ناچێت بەم زوانە جەنگ کۆتایی بێت.

ڤۆلۆدیمێر هاڤریلۆف جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی دەتوانن لە کریسمەس (25ی کانوونی یەکەم) بگەنە کریمای ژێر کۆنتڕۆڵی ڕوسیا و تا بەهار کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن.

کۆتایی بەهار

پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا شەڕەکە تا 24ی شوبات کۆتایی پێدێت، یەکەم ساڵیادی دەستپێکردنی ناکۆکیەکە – گوتی: با واقیعی بین، پێم وایە هەندێک کات دەخایەنێت.

بەڵام ئەوەشی زیاد کرد کە هەست دەکات تا کۆتایی بەهار، ئەم شەڕە کۆتایی دێت.

هیچ دانوستانێک نییە

لای خۆیەوە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئەندری یرماک، رایگەیاند کە مۆسکۆ بەفەرمی لەگەڵ وڵاتەکەیدا پەیوەندی بە ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاشتییەوە نەکردووە، بەڵام جەختیشیکردەوە کە پێویستە هێزەکانی ڕوسیا بەتەواوی بکشێنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەر قسەیەک لەسەر بنەمای سەروەری ئۆکرانیا و، تەواوی خاکی نەبێت لە سنوورە ناسراوەکانی نێودەوڵەتیدا قبوڵ ناکرێت.

“ئاگربەستی کورت”

ئەم لێدوانانە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بیرۆکەی “ئاگربەستێکی کورتخایەنی” لەگەڵ ڕوسیا لابرد و، وتی کە ئەمە تەنیا کێشەکان خراپتر دەکات.

هەروەها لە درێژەی هەمان کۆنفرانسدا ئەوەشی وت: “ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام و ڕاستگۆیانە، تەنیا بە سڕینەوەی تەواوی دەستدرێژییەکانی ڕوسیا بەدی دێت”.

ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە کە تەنیا زلێنسکی دەتوانێت ڕازی بێت بۆ دەستکردن بە دانوستان لەگەڵ لایەنی ڕوسیدا و، بیرۆکەی هەر فشارێکی ئەمەریکای بۆ سەر کیێڤ بەم ئاڕاستەیە ڕەتدەکاتەوە.

هەرچەندە ئەمڕۆ دووجار سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جێن مارک میللی، پێشنیاری کردووە کە سەرکەوتنەکانی مەیدانی جەنگی ئۆکرانیا بتوانن پەنجەرەیەک بکەنەوە بۆ گفتوگۆ تا چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو ململانێیە بکرێت، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە گوتی پێناچێت بەلایەنی کەمەوە لە ماوەیەکی کورتدا ئەوە بێتە کایەوە.

لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان و شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکەن، کە ئەم ململانێیە زیاتر بەرەو پێشەوە ڕابکێشێت، واشنتن ترسی ئەوەی هەیە کە هاوپەیمانەکانی بە وڵاتانی ئەوروپاشەوە لە لایەن کێیڤەوە بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی کێیڤ لەڕووی دارایی و سەربازیەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن