بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر یەک و نیوی بەیانی زوو بەهۆی میلیتاریزیرەکردنی شەری مهاباد بە تۆپ و تانک و چەکی قورس کوردانی نیشتەجێی شاری بەرلین بە دروشم و سرودی ئەی رەقیب ، بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی کارە دڕندانەکانی سوپای ئێران لە مهاباد، چوونە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.
شەوی رابردوو، سوپای ئێران بەمەبستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی کورد، بە چەکی بچووک و گەورەوە رژانە نێو شاری مهاباد و، چەندین کاری نامرۆڤانەیان بەرانبەر خەڵکی شارەکە ئەنجامداوە، وێڕای تەقەی راستەوخۆ لە خۆپیشاندەران، هەستاون بە پەنچەرکردن و شکاندنی جامی ئوتۆمبێلی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکە.
بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو کردەوە قێزەونەی سوپای پاسداران، کوردانی نیشتەجێی شاری بەرلین لە ئەڵمانیا، راستەوخۆ چوونە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و گردبوونەوەیەکیان سازدا.