لە شاری مهاباد جاشەکان لاوێکی خاوەن پیداویستی تایبەتیان بە جلوبەرگی سەربازییەوە ناردووەتە پێش کوردانی راپەڕیو، بەمەبەستی ئەوەی خۆپیشاندەران لێی بدەن و دواتر بڵێن ئەوە رەفتاری خۆپیشاندەرانە.
دوای رۆیشتنی لاوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکە بۆ نێو خۆپیشاندەرانی شاری مهاباد، خۆشبەختانە راپەڕیوان بەوپەڕی رێز و خۆشەویستییەوە مامەڵەیان لەگەڵ لاوەکە کرد، بەوەش پیلانە گڵاوەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران، سەری نەگرت.