نرخی کارەبا گران دەبێت

لەمڕۆ دووشەممەوە، نرخی کارەبا بەرزبووەوە، بەگوێرەی نرخەکان لە نۆرد بۆڵ ئینێرجی ئاڵوگۆڕ، ناوچەکانی کارەبا 1 و 2ی باکووری سوید، بەلایەنی کەمەوە لە ساڵێکدا بەرزترین نرخیان هەیە.

کریستیان هۆڵتز شیکەرەوەی بازاڕی کارەبا بە ئێس ڤیتی گوتووە، ئاستی نرخەکانی ئەمڕۆ لە باکوور بەرزبووەوە، گوتیشی: پێموایە نرخی ئەمڕۆ دووشەممە، بەرزترین نرخە لە ناوچەی 1 و 2 لەوەتەی سوید دابەشکراوە بەسەر چوار ناوچەی نرخی کارەبادا.

ڕێژەی ڕۆژانە لە هەر چوار ناوچەی نرخی بازاڕی کارەبای سوید، ئەمڕۆ 2.78 کرۆن بۆ هەر کیلۆواتێک بەرزدەبێتەوە بۆ 3.68 کرۆن، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی بێوێنەیە.

هۆلتز هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبای ئەمڕۆی گەڕاندەوە بۆ بەستنی ڕووباری لولێیو، کە گەورەترین و گرینگترین ڕووبارە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە رووبارەکە دەستی بە بەستن کردووە و هەتا ئەمڕۆ دووشەممە، یا سێشەممەش دەمێنێتەوە، ئەمە شتێکە کە هەموو زستانێک ڕوودەدا.

هەر چوار ناوچەی نرخ (باکوور و باشوور) ئەمڕۆ بە نزیکەیی یەکسانن. هۆڵتز، وتیشی:” دوو ساڵ لەمەوبەر زۆر باوبوو کە نرخەکە لە سەرتاسەری سویددا وەک یەک بێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمهێنانی هێزی با لە باکوور بەرفراوان بووە لە کاتی کەمبوونەوەی لە باشوور، ئەمەش بووە هۆی جیاوازی نرخە لە نێوان باکوور و باشووردا”.

ڕەنگە بە دڵت بن