کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، پلانێکی کاری 20 خاڵی ئەوروپایی لەبارەی کۆچبەرانەوە پێشکەش کرد، کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕۆژی هەینیدا تاوتوێی دەکەن، ئەمە دوای ئەوە دێت لێشاوی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا زیادی کردووە.
27 وەزیری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا، ڕۆژی هەینی دابێت (25ی نۆڤەمبەر) کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی پلانێکی کرداری پێشکەشکراو لەلایەن کۆمسیۆنی ئەوروپاوە ئەنجام دەدەن، ڕۆژی دووشەممە 21ی نۆڤەمبەر، دوابەدوای ناکۆکی ئەوروپا لەسەر کۆچبەران، زۆرێک لەوان لە میسر و بەنگلادیش و تونس (زیاتر لە تونس و لیبیا) تا ئیتالیا و یا مالتا، زیاتر لە 50٪ زیاد بوون، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
پلانی کاری ئەوروپا پەیوەندی بە کۆچبەرانەوە هەیە و لە 20 بڕگە پێکهاتووە، ئەی ئێف پی ڕایگەیاند، کە ئامانجی ئەوەیە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ڕەسەنی ئەو کۆچبەرانە باشتر بکات کە دەگەنە ئەوروپا، ئەوەش بۆ خێراکردنی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازە رەتکراوەکان، هەروەها بەدوای خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەیەکدایە کە پێشتر لەلایەن 23 وڵاتەوە پەسەند کراوە.
ئەم پلانە باسی لە پشتیوانیکردنی تونس و میسر و لیبیا بەتایبەتی کرد بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکان بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی و، پشتیوانیکردن لە بەڕێوەبردنی کۆچبەران لەو وڵاتانە و، بەهێزکردنی بواری گەڕان و ڕزگاربوون بە ڕێزگرتنی تەواو، ئەمە جگە لە پەرەدان و کاراکردنی بەرنامە هەرێمییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن و قاچاخچێتی مرۆڤ لە باکووری ئەفریقا، ئەمەش وەک بەشێک لە پلانەکانی یەکێتی ئەوروپا دێت بۆ خەرجکردنی 580 ملیۆن یۆرۆ، لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2023.
لە پلانەکەدا ئاماژە بە باشترکردنی میکانیزمەکانی کارکردن لەنێوان ئاژانسی پاسەوانی سنووری ئەوروپا فرۆنتێکس و، ئەرکی یارمەتیدانی سنووری یەکێتی ئەوروپا لە لیبیا، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی ستانداردەکانی بەڕێوەبردنی سنووری ئەوروپا.