کۆمەڵەی شۆفێرانی تەکسی داوای ڕێوشوێنی ڕێگرتن لە دەستدرێژی سێکسی دەکەن

کۆمەڵەی شۆفێرانی تەکسی داوای میکانیزمێکیان کردووە بۆ ڕێگرتن لە دەستدرێژی سێکسی و، ئاماژەدان بە کەموکورتی لە سیستمی ئاسایشی کەرتی تەکسی، داواکارییەکانی یەکێتییەکە دوای ئەوە دێت، کە لێکۆڵینەوەیەکی تەلەفزیۆنی سویدی ئاشکرای کرد، کە ساڵی رابردوو بەلایەنی کەمەوە، 17 شۆفێری تەکسی بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکراون.

پاوەر کۆسکۆن بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە، دەڵێ، ئەوەی کە ڕوودەدا دەبێتە هۆی لەکەدارکردنی ناوبانگی کەرتی گواستنەوەی تەکسی.

ئەو کۆمەڵەیە پێیوایە کەموکوڕی لە سیستمی ئاسایشی کەرتی گواستنەوەی تەکسیدا هەیە، ئەو نموونە بەوە دێنێتەوە، کە لەوانەیە ئەستەم بێت ئەو تاوانانە بدۆزرێنەوە، هەندێ لە شۆفێرەکان بە ڕەش کاری تەکسی دەکەن، یا ناسنامەی شۆفێرێکی دیکە بەکاردێنن.

لینا داهلاندەر سەرۆکی بۆڵتی سوید گوتی: زۆر مەترسیدارە کاتێ شۆفێرە نایاساییەکان ئوتۆمبێل بەکاردێنن، تاکە ڕێگا بۆ داواکردنی تەکسییەکانی بۆڵت لەڕێگەی کاربەرنامەیەکەوەیە، کەرتەکە پێویستی بە حکومەت و جێبەجێکردنی یاسا هەیە، بۆ ئەوەی زیاتر کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەکسی ئەو کەسانەی تاوان ئەنجام دەدەن بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن