ڕووسیا داوا لە تورکیا دەکات خۆی لە هێرشی زەمینی بۆسەر سوریا بەدوور بگرێت

ئەلێکساندەر لاڤرینتیڤ دانوستانکاری ڕوسی، ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی، ڕوسیا داوای لە تورکیا کردووە کە خۆی لە دەستپێکردنی هێرشێکی سەرتاسەریی بۆسەر سوریا بەدوور بگرێت، چونکە ئەم جۆرە جووڵانە دەبێتە هۆی توندوتیژی.

دوای ئەوەی گەڕێکی نوێی وتووێژەکانی سوریا لەگەڵ شاندەکانی تورکیا و ئێران لە کازاخستان گوتی: “هیوادارین گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەنقەرە باش بێت و، ڕێگاکانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بێننەکایە”.

لاڤرینتیڤ گوتی، چارەسەری کێشەی کورد دەبێتە فاکتەرێکی گرینگ لە جێگیرکردنی بارودۆخی ناوچەکە.

ڕەنگە بە دڵت بن