ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج بەشداری سیمینارێکی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، بەشدارییان لە سمینارێکی تایبەت لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، بارۆدۆخی ئێستای ئێران کرد، کە بە هاوکاری رێکخراوی دۆستایەتی کوردستانی و جیهانی(WKFA) و، پارتی سەربەستی کوردستان رێکخرابوو.

سمینارەکە بۆ عارف باوەجانی ڕێکخرابوو و چەندین لایەنی کوردستانی، نەرویجی، ئەمەریکی، بەلووچی و عەرەبی ئێرانی بەشداری بوون، تێیدا شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، چاویان بە زۆربەی ئەو لایەنانە کەوت و، ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد و، هەوێنی هاوکاری نێوانیان بنیات نا.

یەک لەو بەشداربووانە ئەرلینگ فۆلکورد پەرلەمانتاری پێشوو و نووسەری بەتوانای نەرویجی بوو، کە تا ئێستا چەندین پەرتوک و بابەتی بە نرخی لەسەر کورد و کوردستان چاپ و بڵاو کردوەتەوە، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی بارەگای ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویج دەربڕی.

شیاوی باسە، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، پێکهاتبوو لە دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەند و کۆردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی و، مەسعوود ناسری ئەندامی کۆمیتەی پەوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج.

ڕەنگە بە دڵت بن