زاناکان هیواخوازن کە تاقیکردنەوەیەکی نوێی خوێن، بەهۆی ئەوەی ساڵی داهاتوو بەردەست بێت، ئەنجامێکی کوالێتی بەدەست بهێنێت لە دۆزینەوەی مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی دڵ.
تاقیکردنەوەی تا ڕادەیەکی زۆر گران دەتوانێت نەخۆشی کوشندەی دڵ دیاری بکات، بەتایبەتی بۆ جدیترینیان، کە هەوکردنی ماسولکەی دڵە.
بەگوێرەی خێرخوازی میۆکاردیت لە بەریتانیا، هەموو هەفتەیەک گەنجێک لە ناکاو بە هۆی هەوکردنی ماسولکەی دڵەوە دەمرێت،دۆخەکە دەتوانێت لەهەر تەمەنێکدا کاریگەری لەسەر هەر کەسێک هەبێت و، زۆربەی کات پەیوەندی بە هەوکردنی ڤایرۆسی ئەم دواییەوە هەیە.
توێژینەوەکە لەسەر بنەمای دۆزینەوەی جۆرێکی دیاریکراوی خرۆکەی سپییە، کە گوزارشت لە پرۆتینێک دەکات لە خوێندا بە ناوی (cMet) ە، کە نیشاندەرێکی ڕوونە دەتوانرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بەکار بهێنرێت.
فێدریکا ماریلی بێرگ، پرۆفیسۆری بەرگری دڵ لە نەخۆشخانەی بارتس، وتی: “پشکنینی پێشوەختە زۆر گرینگە لەکاتی چارەسەرکردنی هەوکردنی ماسولکەی دڵ، لە هەندێک حاڵەتدا، تەنیا دەتوانێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت لەنێوان سەرەتای نیشانەکان و پەرەسەندنی نەخۆشییەکە، بەڵام بەبێ دەستنیشانکردن، پزیشکەکان ناتوانن چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشەکانیان بکەن.
ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ نەخۆشی هەوکردنی ماسولکەی دڵ، لەوانەیە زیادکردنێکی سادە بێت بۆ تاقیکردنەوەی خوێنی ڕۆتینی پێویست لە نەشتەرگەری پزیشکەکان.
بێرگ، وتیشی: “لە کاتێکدا کە هێشتا پێویستە لە لێکۆڵینەوەیەکی گەورەتردا ئەم ئەنجامانە پشتڕاست بکەینەوە، هیوادارین زۆر نەبێت بۆ ئەوەی ئەم تاقیکردنەوە خوێنە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەکار بهێنرێت”.
نەخۆشی هەوکردنی ماسولکەی دڵ، حاڵەتێکی سەختە بۆ دەستنیشانکردن و زۆرجار لەگەڵ نیشانە و حاڵەتەکانی دیکەدا سەرلێشێواوی دروست دەکات.
تاقیکردنەوەکان لەسەر مشکەکان دەریانخست، کە کۆنترۆڵکردنی سی ئێم تی لەگەڵ دەرمانەکە هەوکردنی ماسولکەی دڵ کەم دەکاتەوە.
نیلش سامانی، بەڕێوەبەری پزیشکی لە دامەزراوەی سەنتەری دڵی بەریتانیا، وتی: نەخۆشی هەوکردنی ماسولکەی دڵ، حاڵەتێکی سەختە بۆ دەستنیشانکردن و بەداخەوە هەندێک نەخۆش بەهۆی نەبوونی تاقیکردنەوەی ناسینەوەی پێویست، گیان لەدەست دەدەن.
جێی باسە، ئەم تاقیکردنەوەی خوێنە دەتوانێت نەخۆشی هەوکردنی ماسولکەی دڵ دەستنیشان بکات و، ڕێگە بە پزیشکەکان دەدا، کە لە قۆناغێکی زوودا هەستن بە چارەسەرکردنی و رزگارکردنی نەخۆشەکە.