هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، دەستیان کردووە بە ڕفاندنی بەربڵاوی هاوڵاتییانی مەهاباد، کە ناسنامەی ١٨ کەسیان ئاشکرا کراوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١۶ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) تا ئێستا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە رفێندراون، هەر لە ڕۆژی یەکەمی ئەو هەفتەیەدا، سەید ڕێبوار بلکامەی خەڵکی گوندی “سەرچنار”ی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانەوە لەو شارە، دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، ئەنوەر گۆران، ئاریان گۆران، کاوە عەزیزی و یوونس مەحموودیئازەر، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەر لەو ڕۆژەدا دیاکۆ خووزستانی، فایەق حوسێن پوور، موختار عەمارە، سینا ئەیازی و جەواد ئایاتی، پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراون، بۆ گرتووخانەی حکومەت لە شاری مەهاباد گوازراونەتەوە.
لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی ئەو شارە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، مەلا قادر ئەحمەدی، بەرنوێژی گوندی “خوڕخوڕە” و، میرمحەمەد ئەمینی دانیشتووی گەڕەکی فەجری شاری مەهاباد، لە پێش ماڵەکەی خۆیانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوژینی میرمحەمەد ئەمینی دووگیانە و، پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتماوە لەگەڵ میرمحەمەد، تووشی