بارانێکی زۆر ڕێگاکان دادەخات

میدیاکانی سعودیە ڕایانگەیاندووە، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، بارانێکی زۆر شاری جەدەی وڵاتەکەی گرتۆتەوە و، بۆتە هۆی ڕاگرتنی خوێندنگاکان و دواکەوتنی گەشتەکان و داخستنی ڕێگای مەککە.

میرنشینی پارێزگای مەککە، رایدەگەیەنێت: “داخستنی ڕێگای گشتی مەککە- جەدە، وەک ئاگادارییەک بەهۆی باران بارینی زۆر و لێزمەوەیە.

ئەو وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاتووچۆیان لە جەدو نیشان داوە، کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە کاریگەری هەبووە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەبدولعەزیز پاشا لە جەدە، لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند: “بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە ڕۆیشتنی چەند گەشتێک دواخراوە”، داوا لە گەشتیارەکان دەکات پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانییەوە بکەن بۆ زانینی رێککەوتی نوێی گەشتەکان.

ئاژانسی هەواڵی سعوودی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: “بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران، بڕیاردراوە لە هەموو قوتابخانەکانی جەدە و ڕەبیعە و خولیس، خوێندن رابگرن”.

ڕەنگە بە دڵت بن