سزای بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی هاوڕەگەزبازی توندتر دەکرێت

دەوڵەتی روسیا، ئەمڕۆ یاسای توندتری دژی ئەوەی پڕوپاگەندەی هاوڕەگەزبازان دەرکرد و، قەدەغەی گفتگۆی دەربارەی سێکسی هاوڕەگەزخوازی کرد.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا دەڵێت: “بەگوێرەی یاساکە، هەموو جۆرەکانی “ڕیکلام” دەربارەی پەیوەندی سێکسی نا نەریتی، هەروەها ئەو زانیاریانەی کە لەوانەیە وا لە منداڵان بکات بیانەوێت سێکس بگۆڕن، کەیسەکانی هاوڕەگەزبازی یەکسان بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی منداڵان دەکات، کە سزای توندی هەیە”.

بە پێچەوانەی ماددەی یاسای پێشوو کە مەبەست لێی ڕێگریکردن بوو لە گەیشتنی زانیاری بە منداڵان، ئێستا قەدەغەی تەواو دەسەپێنرێت.

قەدەغەکردنەکە لەسەر ئینتەرنێت و میدیا و ئەدەب و سینەما و میوزیک و ڕێکلام جێبەجێ دەکرێت.

بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی هاوڕەگەزبازی دەبێتە هۆی مەترسی ئەوەی، کە سزای ماددی زۆر بدرێن، هاوکات بۆ کەسانی بیانیش بە دیپۆرتکردنەوە سزا دەدرێن.

ڤیاچسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی کرملین دوما، نووسیویەتی: “ئەم چارەسەرە منداڵەکانمان و داهاتووی وڵاتەکەمان لەو تاریکییە دەپارێزێت، کە لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە بڵاوبووەتەوە، ئێمە داب و نەریت و بەهای خۆمانمان هەیە”.

یاساکە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی فیدراڵی و ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن