دادگای ئەڵمانیا لەسەر کەمکردنەوەی مانگانەی پەنابەران هاتە دەنگ

دادگای باڵای دەستووری ئەڵمانیا بڕیاریدا کە رێگە لە کەمکردنەوەی پارەی مانگانەی ئەو پەنابەرانە بگرێ، کە بە تەنیا لە کامپێکی پەنابەری ئەو وڵاتەدا دەژین.

دادگای باڵای دەستووری ئەڵمانیا، ڕۆژی پێنجشەممە (24ی نۆڤەمبەری 2022) بڕیاریدا، کە ڕێگە بە کەمکردنەوەی پارەی مانگانەی ئەو پەنابەرانە نەدا، کە بە تەنیا لە کامپەکانی پەنابەراندا دەژین، بەگوێرەی دادگا، کەمکردنەوەی پارەکانیان لەم دۆخەدا، پێچەوانەی مافە بنچینەییەکانە.

دادگای کارلسروهی وتی، کە یاسادانەرەکە ناتوانێت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێشبینی ئەوە بکات، کە ئەو کەسانەی بە تەنیا دەژین پێویستی بە پارەی کەمتر هەیە، پەناخوازێک کە بە تەنیا لە کامپێکا دەژی، سوود وەردەگرێت کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک نزیکەی 10٪ کەمی کردووە، ئەمە پاساوە بۆ ئەوەی کە ئەوانەی بە تەنیا دەژین لە کامپەکاندا، چێشتلێنان و کڕین لەگەڵ باقی دانیشتوان هاوبەش دەکەن و، بەم شێوەیە دەتوانن پارە پاشەکەوت بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن