گەنجێکی دیکەی کورد شەهید دەکرێت

جەبار فەرقیزادەی خەڵکی گوندی “ئاسنەوە” و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران شەهیدکرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ١٨ی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئێران دەستڕێژی گولەیان لە جەبار فەرقیزادە کردووە و، دوو گولە بەر سەری ناوبراو کەوتووە و شەهید بووە.

بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، ئەو هاوڵاتییە لە نزیک گوندی لە دایکبوونی خۆی و، لە کاتێکدا کە ئوتۆمبێلەکەی خۆی لێخوڕیوە، هێزەکان دەستڕێژییان لێ کردووە.

لە ماوەی دوو مانگەی خۆڕاگری و بەرخودانی خەڵکدا، هێزەکان لە چەندین حاڵەتی هاوشێوەدا ڕاستەوخۆ دەستڕێژییان لە ئوتۆمبێلی هاوڵاتییان کردووە.

بەردەوامی کوشتنی خەڵک، لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ڕاپۆرتێکی ورد و باوەڕپێکراو لەسەر بەدواداچوون بۆ بکەران و، تاوانکارانی ئەو تاوانانە بڵاو نەکراوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن