دەیان هەزار کەس بێ کارەبا دەبن

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، دەستەڵاتدارانی کیێڤ ڕایانگەیاندووە، کە دوای هێرشە قورسەکانی ڕوسیا، دەیان هەزار هاوڵاتی لە پایتەختی ئۆکرانیا بێ کارەبا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی سەربازی شاری کیێڤ، ئەمڕۆ شەممە گوتی، هێشتا نزیکەی 130 هەزار کەس لەپایتەختە سێ ملیۆن کەسییەکەیان، بەهۆی بۆردومانەکانی روسیاوە، کارەبایانلێ بڕدراوە، کە چاککردنەوەکان لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا تەواو دەبێت.

دەستەڵاتەکان وتیان، هەموو سیستمەکانی گەرمکردنەوە دەبێت دەستپێبکرێنەوە.

ڕوسیا لە ڕۆژی چوارشەممەدا بە دەیان مووشەکی کروزی گرتە ئەو وڵاتە و، ژێرخانی وزەی کردە ئامانج و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

کارەبا و ئاو و گەرمکردنەوەش لە زۆر بەشی دیکەی وڵات کارناکات و، نیگەرانی جدیش هەیە کە خزمەتگوزارییە گرینگەکان لە مانگەکانی ساردتردا بە باشی کار ناکەن.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بە ئاماژە بە دەزگا هەواڵگرییەکان ڕایگەیاند، کە بەکارهێنانی ئەو چەکە کروزانە، ئاماژەیە بە کەمبوونەوەی ئاستی چەکی دوورهاوێژ لە کۆگاکانی روسیا.

ڕەنگە بە دڵت بن