بەهۆی بارینی بارانی لێزمە.. زەوی رۆدەچێت

ماتیۆ بێنتیدۆسی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا گوتی، هیچ مردنێک تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەمڕۆ شەممە رۆچوونی زەوی لە دوورگەی ئیسچیا روویدا، سەرەڕای ئەوەی پێشتر وا بڵاوکرایەوە، کە هەشت کەس مردوون.

بێنتۆسی لە سەردانێکدا بۆ ئاژانسە فریاگوزارییەکان، ڕوونی کردەوە، کە یارمەتی هەماهەنگی هەوڵەکانی رزگارکردن دەدا، لە ئێستادا هیچ مردنێکی پشتڕاستکراو نییە.

پێشتر ماتیۆ سالڤینی وەزیری ژێرخانی ئیتاڵی گوتی، کە هەشت کەس لە دوورگەی گەشتیاری ئیتاڵی ئیسچیا گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی بەهۆی بارانێکی زۆرەوە رۆچوونی زەوی روویداوە و، بۆتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک باڵەخانەش قووت بدا.

ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتالی لە زاری پۆلیسی ناوخۆوە بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی سێشەممە 13 کەس لە دوورگەی گەشتیاری ئیتاڵی ئیسچیا بێسەروشوێن بوون، ئەوەش بە هۆی بارانی زۆری بە لێزمەوە.

خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوەی ئیتالی لە تویتەر نووسیویەتی: “گەڕان بەدوای ونبووەکان بەردەوامە لە شارۆچکەی کاسامیکۆلا”.

ڕەنگە بە دڵت بن