بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاری قاچاخچێتی و رێگریکردن لە کۆچبەران، وڵاتی چیک، پۆلیسی زیاتر لە سنووری هەنگاریا و سربیا دادەنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری چیک بڕیاریدا خاڵەکانی پشکنین لەگەڵ سلۆڤاکیای دراوسێشی زیاتر بکات.
پیتەر فیالا سەرۆکوەزیرانی چیک، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پلانی وایە ساڵی داهاتوو پۆلیسی زیاتر بنێرێتە سنووری هەنگاریا و سربیا، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی گەیشتنی کۆچبەران بە ئەوروپای رۆژئاوا و رێگری لە قاچاخچییەکان، ڤیالا ئەوەشی خستەڕوو کە پاراستنی ئەو سنوورانە زۆر گرینگە بۆ کەمکردنەوەی کۆچکردن بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا و ناوەڕاست.
هێزی پۆلیسی چیک توانی لە 40 بۆ 80 پۆلیس دوو هێندە بێت لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا، کۆماری چیک خاڵی پشکنینی سنووری لەگەڵ سلۆڤاکیا دانا، کە بە نۆرەی خۆی سنوور لەگەڵ هەنگاریا هاوبەش دەکات، بەم دواییانە درێژکرایەوە تا ناوەڕاستی کانوونی یەکەم. هۆکاری ئەوەش زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران بوو لەسەر ڕێگای بەڵکان.
کۆماری چیک بڕیاری داوە کە پشکنینی کاتی زیاتر و درێژبکاتەوە لە سنووری سلۆڤاکیا، ئەوەش بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ تا ١٢ی کانوونی یەکەم، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ وتی کە سەرۆکوەزیران پیتەر فیالای، ئەو پێوانەیەی پەسەند کردووە.
فیالا، وتیشی: “ئەمە کردارێکە ئێمە نامانەوێت بیکەین، بەڵام دۆخەکە پێویستی پێیەتی، ئەم پشکنینانە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی کۆچکردنە لەسەر ڕێگای ڕۆژئاوای بالکان، لەڕێگەی تورکیا و وڵاتانی بالکان وەک سربیا و مەقدۆنیای باکوور، نزیکەی 5500 پەنابەری نایاسایی لەو کاتەوەی لە سلۆڤاکیا لە کۆتایی مانگی ئەیلول دەستی پێکردووە، دەستگیرکراون.
پۆلیسی چیک هەروەها 74 قاچاخچی مرۆیی دەستگیرکردووە، 80 سەرباز و 60 ئەفسەری گومرگ و هەروەها سەدان پۆلیس لە سنوورەکە بڵاو بوونەوە.
جێی تێبینیه، که درێژکراوەی کۆماری چیک بۆ چاودێریکردنی سنوورەکەی، بۆ یەکەمجار نەبوو، کۆماری چیک کۆنتڕۆڵەکانی سنووری لە 27 خاڵی پەڕینەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە 29ی ئەیلولەوە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان، کە زۆربەیان سورین دووبارە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی تر درێژکردەوە، هەتا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، رێوشوێنەکانی ئاسایشی سنوورەکە دووبارە درێژ دەکاتەوە، وەزارەتی ناوخۆی چیک ڕایگەیاند، کە بڕیارەکەی بۆ دەستپێکردنی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان، ئەنجامی دەستگیرکردنی نزیکەی 12 هەزار کۆچبەری نایاسایی بووە لەمساڵدا.