بەگوێرەی راپۆرتێک کە ئەمڕۆ ڕادیۆی سوید بڵاویکردۆتەوە، زۆربەی ئەو کڕیارە سێکسیانەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، پەنابەرن، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت هەندێ لەو دەستگیرکراوانە نەیانزانیوە کە کڕینی سێکس لە سوید تاوانە، ئەو پیاوانەی سێکس دەکڕن، زۆرجار پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنانەدا دەکەن، کە لەڕێگەی ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتەوە یەکتر دەناسن.
بەگوێرەی یاسای سویدی، کڕینی سێکس تاوانە و سێکس نافرۆشرێت، چونکە زۆرجار کچان دەبنە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
ئەنجومەنی تاوانی نیشتمانی، لەساڵی 2018ەوە زیاتر لە 300 کەیسی ئەو پیاوانەی لایە کە بەهۆی کڕینی سێکسەوە دەستگیرکراون و، بۆیان دەرکەوتووە، کە لە سەدا 54یان پەنابەرن، یا لە دایک و باوکێکی پەنابەر لە دایکبوون.
هاوینی ڕابردوو ئەو وڵاتە، سزای کڕینی سێکسی توندتر کرد، لە ئەنجامدا زۆرێک لەو دەستگیرکراوانە لەوانەیە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێنرێت، ئەوەش لە جیاتی ئەو سزا داراییەی پێشتر دەدران.