دوو خوشک کە یەکێ
ئازادە پوورسەمەد، منداڵی ١۶ ساڵە و خوشکەکەی بە ناوی ئارەزوو پوورسەمەد و خەڵکی شاری سنە، نزیکەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراون و، تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، دوو خوشک بە ناوەکانی ئارەزوو و ئازادە پوورسەمەد، لە دەوروبەری پردی شارۆچکەی “سوپای”ی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراون.
سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی ئارەزوو پوورسەمەدی تەمەن ٢٧ ساڵ و خوشکە بچووکەکەی بە ناوی ئازادە پوورسەمەد، تەمەن ١۶ ساڵ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە، تەنانەت بەدواچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
جێی باسە، ئەو کچە کوردە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بەشێوەی زۆرەملێ و دڕندانە و بە ئوتۆمۆبیلێکی حکومی جۆری سەمەند، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.