باری نائاسایی رادەگەیەندرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە لە حکومەتی ئیتاڵیا لە کۆشکی چیگی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕەشەبا و باران و رۆچوونی زەوییەی کە لە دوورگەی ئیسچیا کەوتۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی نیۆڤای ئیتالی بڵاویکردەوە، کە پارێزگاری ناپل کلاودیۆ پالۆمبا، بە ڕادیۆی تی جی 1 ی ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی دوایین زانیاری، لە شارەوانی کاسامیکۆلا ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و 11 کەسیش بێسەروشوێنن.
لەلایەکی دیکەوە بەیانی ئەمڕۆ فریاگوزارییەکان لە دوورگەکە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی دانیشتوان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنان چڕکردبۆوە، ئەوەش بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ لابردنی قوڕی ڕێگاکان.
ڕۆژی شەممە، جیۆرگا مێلۆنی سەرۆکوەزیران سەردانی بارەگای پاراستنی سڤیلی کرد بۆ ئەوەی سەبارەت بە پێشکەوتنەکان زانیاری هەبێت، ئەو لە تویتەرەکەیەدا نووسی: سوپاسگوزاری خۆم بۆ ئەو دامەزراوانە نوێ دەکەمەوە کە دەستبەجێ دەستیان بە فریاگوزاری کرد، ئەوان ڕزگارکەرانی قارەمانن کە یارمەتی دانیشتوان دەدەن.